دەرمانی Ketoprofen

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-16-14:28:00 - کۆدی بابەت: 12980
دەرمانی Ketoprofen

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Profenid,Fustam-Gel,Orudis,Oruvail,Toprec

 

ژەمە دەرمان 

١٢.٥ملگم وەک حەب ٥٠ملگم، ٧٥ملگم، ١٠٠ملگم، ١٥٠ملگم، ٢٠٠ملگم وەک کەپسوول ٪٢.٥وەک جێڵ ١ملگم/٥ملل وەک شرووب ٥٠ملگم/ملل وەک دەرزی وەک جێڵ ئەو بەشەی (ماسولکە و پێست) پێ چەور دەکرێت کە ئازاری تێدایە ٢ بۆ ٣ جار لە ڕۆژێک دا وە لە ھەفتەیەک زیاتر نابێت بەکار بھێنرێت نابێت لە ١٥ گم زیاتر بەکار بھێنرێت لە ڕۆژێک دا (١٤سم = ٧.٥گم) وەک کەپسوول نابێت لە ٢٠٠ملگم زیاتر لە ڕۆژێک دا بەکار بھێنرێت وە ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن بیخۆ ٥٠ملگم ٤ جار لە ڕۆژێک دا -

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت لەکاتی ڕۆماتیزمەدا، سەریەشە، دانیێشە، ئازاری ماسولکەکان، وە ئازاری مام ناوەند

 

کاریگەری لاوەکی 

ھیلاکی، زۆربونی ترشەڵۆکی گەدە، سکچوون، دڵ تێکەڵھاتن، ڕشانەوە، خەو لێ زڕان، خوران

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر جێڵەکەت بەکارھێناوە ئەوا نابێت تیشکی خۆر بەر ئەو جێگایە بکەوێت تا دوو ھەفتەش دوای بەکار ھێنانی ئەگەر برینارە/زامارە جێگاکە ٣ مانگی کۆتایی دووگیانیت نابێت بەکاری بھێنیت ئەگەر حەب یان کەپسوولت بەکارھێناوە جگەر یان گورچیلەت باش کار ناکات ئەگەر با ئاسانی خوێنت ناوەستێتەوە لاکاتی برینداربوون دا بۆ ژێر ١٦ ساڵ نابێت یان پزیشکی تایبەت دەبێت چاودێری بکات لەگەڵ ئەم کۆمەڵە دەرمانەی تر دا بەکار ناھێنرێت NSAID واتا/بۆنمونە Ibuprofen, Diclofenac, Acetyl salicylic acid. - لە کاتی دووگیانی بەھیچ شێوەیەک ٣ مانگی کۆتایی دوو گیانی نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان بەکاری مەھێنە - لە کاتی شۆفێری بەشێوەیەکی گشتی کار لەسەر شۆفێرت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



30 بینین