دەرمانی Ibuprofen

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-14-12:12:00 - کۆدی بابەت: 12937
دەرمانی Ibuprofen

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Bruphen,Ibumax,Ibumetin,Ipren,Ifenin,Neurofen,Pedea,Advil,Burana,Ibru,Xapril,Iprofene

 

ژەمە دەرمان 

٢٠٠، ٤٠٠، ٦٠٠، ٨٠٠ ملگم بەشێوەی حەب بۆ ئەوەی توشی کەمترین زیانی لاوەکی ببیت ئەوا بە نزمترین ڕێژە دەست پێبکە. ٦ بۆ ٩ ساڵان (٢٠ بۆ ٢٩ کگم ) / ٢٠٠ ملگم ١ بۆ ٣ جار لەڕۆژێکدا ١٠ بۆ ١٢ ساڵان (٣٠ بۆ ٤٠ کگم) / ٢٠٠ ملگم ١ بۆ ٤ جار لەڕۆژێکدا بۆ سەروو ١٢ ساڵان/ ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ ملگم ١ بۆ ٤ جار لەڕۆژێکدا بەڵام لە ١٢٠٠ ملگم زیاتر مەخۆ لەڕۆژێکدا بۆ ئەوانەی ڕۆماتیزمەیان ھەیە/ ٤٠٠ملگم یان ٦٠٠ ملگم یان ٨٠٠ ملگم ١ بۆ ٣ جار لەڕۆژێکدا بەڵام لە ٢٤٠٠ ملگم زیاتر مەخۆ لەڕۆژێکدا

 

نیشانەکانی 

ھەردوو ٢٠٠ ملگم وە ٤٠٠ ملگم بەکاردێت لەکاتی سەریەشە، دانیێشە، تا، ئازاری ماسولکەکان. ٢٠٠، ٤٠٠، ٦٠٠ وە ٨٠٠ملگم بەکاردێت لەکاتی ڕۆماتیزمەدا. 

 

کاریگەری لاوەکی 

ھیلاکی، سەریەشە، زۆربونی ترشەڵۆکی گەدە، سکچوون، دڵ تێکەڵھاتن، ڕشانەوە ئەمانە لەوانەیە ڕووبدات یەک لەدەیا تا یەک لەسەددا. کەم خەوی، دوودڵی،بەر چاو تەڵخبون، کار لەسەر ھەستی بیستن دەکات، ڕەبووە ئەمانەش لەوانەیە ڕووبدات یەک لە ھەزارکەس

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بەکاری مەھێنە ئەگەر.... ڕەبووەت ھەبوو (تەنگە نەفەسیی)، حەساسیەت دژی مادی ئیبۆپرۆفاین، دڵەکزێ (قورحەی مەعیدە)، جگەر یان گورچیلەت تەواو نەبوو، نەخۆشی دڵ (زەبحەی دڵ)، لە سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدابووی، لەژێر ٦ ساڵانەوە. ئەگەر دەرمانی خوێن ڕونکردنەوەت ھەیە نابێت ئەم دەرمانەی لەگەڵ بخورێت وەک Warfarin - لە کاتی دووگیانی ئەم دەرمانە نابێت بخورێت لەکاتی دووگیانیدا چونکە لەسەرەتای دووگیانیدا دەرکەوتوە کە کەسی دووگیان کۆرپەلەکەی لەباردەچێت. وەھەروەھا لەکۆتایی دووگیانیشدا ئەگەر بخورێت ئەوا وادەکات کە ژانی بۆنەیەت وە مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی یاک و کۆرپەلەی. - لە کاتی شیردان ئەم ماددەیە تێپەڕدەبێت بەشیری دایکدا بەڵام بەھۆی کەمی ماددەکە زیان ناگەیەنێت بە کۆرپە. - لە کاتی شۆفێری بەشێوەیەکی گشتی کار لەسەر شۆفێرت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



40 بینین