دەرمانی Indomethacin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-14-12:36:00 - کۆدی بابەت: 12946
دەرمانی Indomethacin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Indocid

 

ژەمە دەرمان 

کبسول : ٧٥ ملغ ، ٥٠ ملغ ، ٢٥ ملغ شروب : ٢٥ ملغ ٥ مل دەرزی : ١ ملغ مل شاف : ٥٠ ملغ ، ١٠٠ ملغ رێژەی دەرمان : یەک کبسول رۆژانە ٣ تا ٤ جار وەربگیرێت دوای نان یان لەگەل نان خواردندا .

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی جومگەکان ، ھەوکردنی رۆماتیزم ، چارەسەرکردنی نەخۆشی گاوت ، بۆ ئازاری لەش و پەیکەرەماسولکە ، نەھێشتنی ئازاری سوری مانگانە ، ئازاری ددان ، ئازاری پشت ، نەخۆشی شەقیقە ، بۆ دژی ھەوکردنی زیپکە ,ئەتوانرێت بۆ تا بەکاربێت 

 

کاریگەری لاوەکی 

ناتەواوی کۆئەندامی ھەرس ، گێژبوون ، ئاوسانە لەش ، سەرئێشە ، بەدھەرسی ، خوێن بەربوون .

 

زانیاری زیاتر

نابێت بە کاربێت لە کاتانەدا : نەخۆشی رەبۆ خوێن بەربوون دەبێتە ھۆی زیادکردنی پەرەکانی خوێن برینی گەدە و ریخۆلە پەککەوتنی دڵ بەرزی فشاری خوێن ناتەواوی گورچیلە نابێت بە کاربێت لە ئافرەتی سکپر وا باشترە . بەلام بۆ ئافرەتی شیردەر ھیچ داتایەک لە بەردەستدا نیە کە زیانی ھەبێت .

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



29 بینین