دەرمانی Meloxicam

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-24-10:35:00 - کۆدی بابەت: 13071
دەرمانی Meloxicam

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Mobic,Miloxam,Melocam,Enaros,Latonid,Moven,Melox

 

ژەمە دەرمان 

٧.٥ملگم، ١٥ملگم وەک حەب ١٠ملگم/ملل ، ٧.٥ملگم/٥ملل وەک شرووب ٧.٥ملگم، ١٥ملگم وەک شاف بۆ داخورانی ئێسک (بۆ ماوەیەکی کەم) ٧.٥ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا، تاوەک و ئەوپەڕی ١٥ملگم یەک جار ڕۆژانە - ڕۆماتیزمە و ئەوانەی تر ١٥ملگم یەک جار ڕۆژانە.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی جومگەکان و ئێسک، ڕۆماتیزمە، ئازار و ھەوکردنی فەقەڕات، داخورانی ئێسک (بۆ ماوەیەکی کەم)

 

کاریگەری لاوەکی 

ھێڵنج، ئازاری سک، خورانی پێست، لیر/لیرک، قەبزی. خوێن بەربونی گەدە و ناوسک، گێژ بوون، ئاوسان، ھەڵەشەیی.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە بۆ ژێر ١٦ ساڵ نابێت. ئەگەر جگەرت نەخۆشە. ئەگەر گورچیلەت نەخۆشە ئەگەر لەکۆتایی دووگیانیتدای. خوێن بەربوونی گەدە و ڕیخۆڵەت ھەیە. - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت. - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت. - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



71 بینین