دەرمانی Ciclosporin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-15:29:00 - کۆدی بابەت: 12708
دەرمانی Ciclosporin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ciqorin,Sandimmun,SangCya,Sandimmun Neoral

 

ژەمە دەرمان 

 ٢٥ملگم، ٥٠ ملگم، ١٠٠ملگم، وەک کەپسوول ١٠٠ملگم/ملل وەک دەرزی ١٠٠ملگم/ملل وەک شرووب دەبێت بەیانیان و ئێواران بخورێت بۆ چاندنی ئەندامێکی لەش دەبێت ١٢ کاتژمێر پێش نەشتەرگەریەکە دەست بە خواردنی بکرێت بۆ ھەر کیلۆیەکی لەش ١٠-١٥ملگم بخورێت بە دوو جار. تا ١ بۆ ٢ ھەفتە ھەمان ژەمە لەپاش نەشتەرگەری. لەپاشان ووردە ووردە کەمدەکرێتەوە بەپێی پشکنینی خوێن، کەم دەکرێتەوە تاوەک و ٢-٦ملگم بۆ ھەر کیلۆیەکی لەش کە دەبێت بە دوو جار بخورێت. - بۆ چاندنی مۆخی ئێسقان ڕۆژێک پێش نەشتەرگەری بە دەرزی دەست پێدەکرێت بۆ ھەر کیلۆیەکی لەش ١٢،٥ملگم بخورێت بە دوو جار. تا ٣ بۆ ٦ مانگ ھەمان ژەمە لەپاشان ووردە ووردە کەمبکرێتەوە. - بۆ نەخۆشییەکانی دی دەبێت پشکنینی گورچیلەکانی بۆ بکرێت پێش دەستپێکردن وە لەماوەی بەکارھێنانی ئەم دەرمانەش دا، بە بەردەوامی. ھەروەھا ھەمیشە ئاگامان لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێنبێت. ٥ ملگم بۆ ھەرکیلۆیەکی لەش بە دوو جار بخورێت بۆ نەخۆشی چاو ٣ ملگم بۆ ھەرکیلۆیەکی لەش بە دوو جار بخورێت بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزمە بۆ یەکەم ٦ ھەفتە پاشان ٥ ملگم بۆ ھەرکیلۆیەکی لەش بە دوو جار بخورێت. ٢،٥ ملگم بۆ ھەرکیلۆیەکی لەش بە دوو جار بخورێت بۆ نەخۆشی پێست ئەگەر کاریگەری باشی نەبوو دەتوانرێت زیاد بکرێت بۆ ٥ ملگم بۆ ھەرکیلۆیەکی لەش بە دوو جار بخورێت. 

 

نیشانەکانی 

تێبینیەکی گرنگ Sandimmun وە ھەروەھا Sandimmun Neoral جیاوازە بۆیە ئاگاداربە، جیاوازە لە ژەمەکان دا چونکە گەیشتنی بە لەش بە ڕێژەی جیاواز دەگات. بۆیە گۆڕینی لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیان دەبێت کەسی جیاواز و پسپۆڕ بیکات. دەرمانێکە کە بەرگری لەش دادەبەزێنێت تا لەھەنێک کاتی گونجاودا بتوانرێت کاری دی بە ئاسانی جێبەجێ ببێت. بەکاردێت بۆ کەسانێک کە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامێکیان بۆ کراوە یان چاندنی مۆخی ئێسقان. ھەروەھا بەکاردێت بۆ : ڕۆماتیزمە نەخۆشی پێست کە بە پولەکەماسی ناسراوە Psoriasis ھەوکردنی پێست (زۆر سەخت بێت) نەخۆشی چاو کە بە Uveitis ناسراوە.

 

کاریگەری لاوەکی 

کەمبوونەوەی خرۆکەی سپی خوێن، بەرزبوونەوەی چەوری خوێن، شەکری خوێن، لەرزین و سەریەشە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ھێڵنج، ڕشانەوە، ئازاری سک، ئەگەری زۆربوونی مووی دەم و چاو، زیپکە، گرژبوونی ماسوولکەکان، کەمبوونەوەی توانای گورچیلە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر گورچیلەت تەواو نییە یان جگەر ئەگەر پاستانی خوێنت ھەیە لەگەڵ ئاوی سندی دا نابێت بخورێت ئەگەر کالیۆمی لەشت بەرزە خۆت زۆر لەھەتاو بپارێزە ئەگەر فێت لەگەڵ دایە ئەگەر نەخۆشی گاود ـت ھەیە - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت یان دکتۆری تایبەت لەوبوارە دوا بڕیارت بۆ دەدات - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لەشۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



35 بینین