دەرمانی Colchicine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-18:08:00 - کۆدی بابەت: 12721
دەرمانی Colchicine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Colcrys

 

ژەمە دەرمان 

دەبێت ١ حەب وەربگیرێت لە رۆژێکدا لە بەیانیان . شێوەکانی دەرمان : حەب : ٠.٦ ملگ , ٠.٥ ملگ , ١ ملگ کبسول : ٠.٦ ملگ 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی جومگەکان , ھەوکردنی دیسکەکانی بربرەی پشت , نەخۆشی ھەوکردنی گاووت , ھەوکردنی ژێی ماسولکەکان , کەمکردنەوەی رۆشتنی wbc بۆ شوێنی ھەوکردنەکە کە ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی ھەوکردنی جومگەکان دەدات .

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سک , کەمبوونەوەی مووی سەر , کەمکردنەوەی شھی خواردن , سکچوون , ژەھراوی بوونی جگەر , رشانەوە و ھێلنج , ناتەواوی پێست , دڵە کزێ

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت ئەم دەرمانە وەربگیرێت لە کاتی ماوەی سکپری لە ئافرەتان , دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە بەلام بۆ دایکی شیردەر دەبێت بۆ ماوەی ٦ بۆ ٨ سەعات دوای وەرگرتنی دەرمانەکە شیر نەداتە مندالەکە نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم حالەتانەی خوارەوە : بوونی کێشە لە مۆخی ئیسک ناتەواوی کۆئەندامی ھەرس وەکو خوێن بەربوون ناتەواوی فرمانی جگەر بوونی ناتەواوی لە خوێن یان ناتەواوی توخمەکانی خوێن نابێت بەکاربێت لەگەل ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Heparin Aspirin Antineoplastics Cyclosporine Diltiazem Erythromycin Fluconazole Verapamil NSAIDs : phenylbutazone Atazanavir Itaconazole Clarithromycin Ketoconazole Ritonavir Ranolazine Vitamin B ١٢ Alcohol Grapefruit juice

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



65 بینین