سوودەکانی کەرەوز

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-18-17:06:00 - کۆدی بابەت: 1794
سوودەکانی کەرەوز

ناوه‌ڕۆك

كەرەوز

بە‌ درێژایی چە‌ندین ساڵ كە‌رە‌وز وە‌ك چارە‌سە‌رێك بۆ نە‌خۆشییە‌كانی وە‌ك بە‌رزبوونە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن و ھە‌ستیاری و نە‌خۆشییە‌كانی ھە‌وكردن بە‌كارھێنراوە‌، وە‌ لە‌كاتی ئێستادا كە‌رە‌وز وە‌ك بە‌ھاراتێك بە‌كاردە‌ھێنرێت جا بە‌ تازە‌یی بێت یاخود بە‌ وشككراوە‌یی، كە‌رە‌وز ڕە‌نگێكی سە‌وزی درە‌وشاوەی ھە‌یە‌ و تامێكی سوك و تاڵی ھە‌یە‌، وە‌ كە‌رە‌وز لە‌و سە‌وزانە‌یە‌ كە‌ دە‌توانێت دژایە‌تی نە‌خۆشییە‌كان بكات و جە‌ستە‌ بپارێزێت و ڕێژە‌یە‌كی زۆر لە‌ پێكھاتە‌ی خۆراكی گرنگ بۆ جە‌ستە‌ دابین دە‌كات كە‌ سوودێكی زۆریی تە‌ندروستی بۆ‌ جە‌ستە‌ ھە‌یە‌.

تە‌ندروستی چاوە‌كان دە‌پارێزێت 

لوتین و بیتا كارۆتین و زیكسانتین‌، سێ جۆرن لە‌ كارۆتین كە‌ لە‌ كە‌رە‌وزدا ھە‌ن، ئە‌مانە‌ چاوە‌كان دە‌پارێزن و بینین باشتر دە‌كە‌ن، كارۆتین ماددە‌یە‌كی ڕە‌نگی خۆراكییە‌ كە‌ لە‌ سە‌وزە‌كاندا ھە‌یە‌ و چالاكی دژە‌ئۆكسانی ھە‌یە‌، لوتین و زیكسانتین چاوە‌كان دە‌پارێزن لە‌ نە‌خۆشی پووكانە‌وە‌ی ماسوولكە‌كان كە‌ نە‌خۆشییە‌كە‌ ناتوانرێ چارە‌سە‌ر بكرێت وە‌ دە‌كرێت ببێتە‌ ھۆی لە‌ دە‌ستدانی بینایی چاوە‌كان، خواردنی خۆراكێك كە‌ لوتین و زیكسانتینی تێدابێت مە‌ترسی توشبوون بە‌م نە‌خۆشییە‌ بە‌ ڕێژە‌یی ٢٦٪‏ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌، وە‌ بیتا كارۆتین جۆرێكی دیكە‌ی كارۆتینە‌ كە‌ تە‌ندروستی چاوە‌كان باشتر دە‌كات، و ئە‌م جۆرە‌ كارۆتینە‌ دە‌كرێت بگۆڕێت بۆ (ڤیتامین A) لە‌ناو جە‌ستە‌دا، ئە‌م گۆڕانی بیتا كارۆتینە‌ ئە‌وە‌ی ڕوونكردوە‌تەوە‌ كە‌ بۆچی كە‌رە‌وز ڕێژە‌یەكی بە‌رز لە‌ (ڤیتامین A) تێدایە‌، كە‌ ½ كوپ لە‌ كە‌رە‌وزی تازە‌ ڕێژە‌یی ١٠٨٪‏ پێویستی ڕۆژانە‌ لە‌ (ڤیتامین A) بۆ جە‌ستە‌ دابین دە‌كات.

تە‌ندروستی ئێسكە‌كان

كە‌می ڕێژە‌یی (ڤیتامین K) پە‌یوە‌ندی بە‌ مە‌ترسی توشبوون بە‌ شكانی ئێسكە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، خواردنی ڕێژە‌ییە‌كی باش لە‌  (ڤیتامین K) دە‌توانێت تە‌ندروستی ئێسكە‌كان باشتر بكات لە‌ ڕێگە‌یی باشتركردنی كاری ھە‌ڵمژینی كالسیۆم و كە‌مكردنە‌وە‌ی دە‌ركردنی كالسیۆم لە‌ جە‌ستە‌ لە‌ ڕێی میزكردنە‌وە‌، لە‌ لێكۆڵینە‌وە‌ی نوێدا دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ (ڤیتامین K) بە‌ ڕێژە‌ییە‌كی باش دە‌خۆن مە‌ترسی شكانی ئێسكیان بە‌ ڕێژە‌یی ٢٢٪‏ كە‌م بووە‌تە‌وە‌، بە‌ بە‌راورد بە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ بە‌ ڕێژە‌ییە‌كی كە‌م (ڤیتامین K) دە‌خۆن، كە‌ خواردنی ١٠ چڵ لە‌ كە‌رە‌وز پێویستی ڕۆژانە‌ لە‌  (ڤیتامین K) بۆ جە‌ستە‌ دابین دە‌كات.

جیا لەوانە بۆخۆی كە‌رە‌وز سە‌وزە‌یە‌كی بەسوودە‌ و دە‌توانرێت بۆ چێژ وە‌رگرتن لە‌ ژە‌مێكی بە‌تام و تە‌ندروست لە‌گە‌ڵ ژە‌مە‌ خۆراكە‌ جۆراوجۆرە‌كانی وە‌ك (زە‌ڵاتە‌، مە‌عكە‌رۆنی، سوپ، لە‌فە‌) بە‌كاربھێنرێت، لە‌ھە‌مان كاتدا خواردنی كە‌رە‌وز چە‌ندین خۆراكی گرنگ دە‌دات بە‌ پێست و قژ.
كە‌رە‌وز  بە‌ ڤیتامین C دەوڵە‌مە‌ندە‌، كە‌ بۆ بە‌رھە‌مھێنانی كۆلاجین و پاك كردنە‌وە‌ی پێست و پاراستنی بە‌باشی بە‌سوودە‌، بە‌رزی ڕێژە‌ی ڤیتامین K تێیدا یارمە‌تی جیڕكردنە‌وە‌ی پێست و درە‌نگ چرچ بوونی دە‌دات، یارمە‌تی زووتر ساڕێژبوونی برینی پێست و كە‌مبوونە‌وە‌ی سوربوونە‌وە‌ی دە‌دات.
خواردنی كە‌رە‌وز ڕێژە‌یە‌كی باشی كانزا جۆربە‌جۆرە‌كانی وە‌ك مە‌نگە‌نیز، ئاسن، زینك و مسی تێدایە‌، ئە‌م كانزایانە‌ گرنگیە‌كی زۆریان ھە‌یە‌ بۆ پاراستنی تە‌ندروستی پێست و پاك ڕگرتنی، هەروەها بە‌كارھێنانی كە‌رە‌وز بە‌شێوە‌یە‌كی ڕێك و پێك لە‌ ژە‌مە‌ خۆراكە‌كاندا، ڕێژە‌ی دە‌رچوونی ڕادەبە‌دە‌ری چە‌وری لە‌ پێستە‌ چە‌ور و گە‌رمە‌كاندا ھاوسە‌نگ دە‌كات، بوونی زە‌یتی «ڤۆڵتایڵ» لە‌ كە‌رە‌وزدا كاریگە‌ریە‌كی دژە‌ بە‌كتریای ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر كونیلە‌كانی پێست، گرنگیە‌كی باشی ھە‌یە‌ بۆ كە‌م بوونە‌وە‌ی دروستبونی زیپكە‌.
بە‌رزی ڕێژە‌ی ڤیتامین C لە‌ كە‌رە‌وزدا دژە‌ ئۆكسیدبوون دە‌دات بە‌ خانە‌كانی پێست ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌متر ھە‌ستیار بوون كولانە‌وە‌ی پێست، كە‌ دە‌كرێت ھۆكارێك بن بۆ دروستبوونی زیپكە‌ و دومە‌ڵ.
ھە‌ر لە‌ كۆنە‌وە‌ كە‌رە‌وز وە‌ك دە‌رمانێكی بە‌ھێزكە‌ری قژ بە‌كارھێنراوە‌، دە‌توانین بە‌ ئاوی كە‌رە‌وز پێستی سە‌رت بشێلیت ئەمە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێزبوونی قژ، ئە‌گە‌ر ڕێژە‌یە‌كی زۆر كە‌رە‌وز بخۆیت یاخود بە‌شێوە‌ی مە‌ساج بە‌كاریبھێنیت، بە‌ھۆی ڕێژە‌ی ئە‌و مسەی كە‌ لە‌ پێكھاتە‌كە‌یدایە‌ ڕە‌نگی قژ جوان و بریقە‌دار دە‌كات.

 


سەرچاوەکان



1347 بینین