دەرمانی Amantadine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-06-21-16:25:00 - کۆدی بابەت: 12162
دەرمانی Amantadine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Symmetrel

 

ژەمە دەرمان 

کبسول : ١٠٠ mg شروب : ٥٠ملگم/٥ملل نەخۆشی پارکینسۆن بۆ گەورە یەکەم ھەفتە یەک حەب یەک جار ڕۆژانە دووەم ھەفتە دوو حەب یەک جار ڕۆژانە لەھەندێک کاتی دیاریکراو دا دەتوانرێت تا ئەوپەڕی ٤٠٠ملگم بخورێت ڕۆژانە بۆ سەروو ٦٥ ساڵ ١٠٠ملگم یەک جار ڕۆژانە نەخۆشی پشتێنەی ئاگرین دوو حەب یەک جار ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لەرزینی ئەندامەکانی لەش – نەخۆشی پارکینسۆن - بۆکەم کردنەوەی کاریگەریەکانی پارکینسۆن – جوڵەی نائاسایی ئەندامەکانی لەش و دەم و شەویلکەکان . ھەروەھا بەکاردێت بۆ نەخۆشی پشتێنەی ئاگرین کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە

 

کاریگەری لاوەکی 

ئاوسانی قاچ - پەڵەی سوور لەسەر پێست – دابەزینی پەستانی خوێن – بێ خەوی – خەمۆکی – دەم ووشکی – رشانەوە، تەڵخ بوونی چاو - خەوی ناخۆش - ئارەقکردنەوە - ھیلاکی.

 

زانیاری زیاتر

ووریابە ئەگەر: برینی گەدەت ھەبووە گورچیلەت نەخۆشە گرژبوونی ماسوولکەت ھەیە لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت لەکاتی شیردان دا نابێت بەکاربھێنرێت لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



72 بینین