دەرمانی Diclofenac Potassium

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-28-12:28:00 - کۆدی بابەت: 12755
دەرمانی Diclofenac Potassium

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Cataflam

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ٥٠ ملگ کبسول : ٢٥ ملگ شاف : ٥٠ ملگ پاودەر : ٥٠ ملگ دەتوانرێت ١حەب وەربگیرێت ٢ بۆ ٣ جار لە رۆژێکدا . لەگەڵ نان یان دوای نان 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئازاری توند و مام ناوەندی لەش , ئازار و ھەوکردنی ماسولکەکان و جومگوکان و ئیسک , ئازاری پێست و شانەکانی لەش , ئازاری سوری مانگانە لە ئافرەتاندا , ھەوکردنی رۆماتیزمی جومگەیی , ئازاری ددان ,هەوکردن و ئازاری پشت و پەیکەرەماسولکە , ئەتوانرێت بۆ تا بەکاربێت , ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ نەخۆشی شەقیقە , نەخۆشی انزلاقی و ھەوکردنی فقرات

 

کاریگەری لاوەکی 

ناتەواوی کۆئەندامی ھەرس وەکو برینی گەدە , خرۆشتن و لیرک , قەبزی , بای سک , ئازاری سک , رشانەوە و ھێلنج , دڵەکزێ , زیادبوونی شلەی لەش , خوێنبەربوونی گەدە , کەمخوێنی , ووشکی دەم , سەرئێشە , گێژبوون , خەوالوویی , زیادبوونی رێژەی K و Uric acid , کەمبوونی Na .

 

زانیاری زیاتر

نابێت بێ راوێژی دکتۆری پسپۆر یان دەرمانساز ئەم دەرمانە بەکاربێت لە کاتی ماوەی سکپری بەلام بۆ دایکی شیردەر ئەتوانرێت بەکاربێت ئەویش ئەبێت لەژێر فرمانی پزیشک بێت . نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئە حالەتانەی خوارەوە : بوونی نەخۆشی رەبۆ نەخۆشیەکانی مولولەکان و دڵ ئاوسانی لەش خوێن بەربوونی کۆئەندامی ھەرس برینی گەدە و ریخۆلەکان نەخۆشی ھیمۆفیلیا بوونی نەخۆشی جگەر و ناتەواوی بەرزی فشاری خوێن ناتەواوی و سستی گورچیلە لەکاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Warfarin Antihypertensives Aspirin Beta blockers Cefamandole Cefoperazone Valproic acid Cimetidine Colchicines Glucocorticoids Cyclosporine Rifampin Voriconazole Digoxin Insulin Lithium Loop diuretics Methotrexate Phenytoin Potassium sparing diuretics Probenecid Some food Alcohol use

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



52 بینین