دەرمانی Baclofen

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-10-14:35:00 - کۆدی بابەت: 12438
دەرمانی Baclofen

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Lioresal,Kemstro

 

ژەمە دەرمان 

حب : ٢٠ mg – ١٠ mg دەرزی : ٢٥٠ mcg / mL – ٥٠ mcg / mL ١٥ملگم بە ٢ بۆ ٤ جار دەخورێت ڕۆژانە، دەبێت لەپاش ناخواردن بخورێت یان لەگەڵ پەرداخێک شیر دا، ئەگەر ژەمەکە زیاد بکرێت ئەوا دەبێت ھەر ٣ ڕۆژ جارێک زیاد بکرێت تا ئەوپەڕی ٧٥ملگم/ڕۆژانە بۆ منداڵێک گونجاو نییە کە کێشی کەمتربێت لە ٣٣کغم بۆ منداڵان ٠.٣ ملگم/کغم ڕۆژانە کە باشترە بە ٤ جار بخورێت 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئازاری لەش – گرژبوونی ماسولکە و دەمارەکان – ئازاری پشت – ئازار و برینداربوونی فقرات ( درکەپەتک ) – بەکاردێت بۆ نەخۆشی دەروونی – ئازاری درێژخایەنی لەش.

 

کاریگەری لاوەکی 

خەوالوی – گێژبوون – ماندووی – سەرئێشە – نەمانی خەو – دابەزینی پەستانی خوێن – قەبزی – رشانەوە – لێل بینین.

 

زانیاری زیاتر

ووشیاربە ئەگەر: فێت لەگەڵدایە لەپڕ ئازاری سکت بۆھات گورچیلەت باش کارناکات بەزەحمەت ھەناسەدان بەزەحمەت میزکردن لەکاتی دووگیانی دا ئەگەر زۆر پێویستبکات دەتوانرێت بەکاربھێنرێت لەکاتی شیردان دا توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیردا بەڵام زۆر کەمە کە کاریگەری نابێت لەسەر کۆرپەلە لەکاتی شۆفێری دا کار لەشۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی: نابێت لەجێگایەک دا دایبنێیت کە پلەی گەرمی زیاد لە ٣٠پلە بێت دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



77 بینین